زیدان فشار دەخاتە سەر پێرێز

8/13/2019 12:10:00 PM 23445 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی زینەدین زیدانی فەرەنسی داوا لە پێرێزی سەرۆكی یانەكەی دەكات كە كۆڵنەدان لە هەوڵدانی بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ یانەكە.

زیدان لەگەڵ ئەوەی یانەكەی كۆمەڵێك یاریزانی نوێیان گواستۆتەوە، بەڵام هێشتا داوای یاریزانی نوێ دەكات و پێی وایە هێشتا یا یانەی شاهانە چەند كێشەیەكی هەیە و پێویستە بە یاریزانی نوێ ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن.

رۆژنامەی لو 10 سپۆرتی فەرەنسی ئاشكرایكردوە، كە زیدان فشاری خستۆتە سەر بەرپرسانی یانەكەی بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ لە هێڵی ناوەندی یانەكەی .

لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی ڤان دی بیك نزیكە، بەڵام ئەو راهێنەرە جگە لە ڤان دی بیك داوای یاریزانێكی دیكەی هێڵی ناوەند دەكات كە ئەویش پۆڵ پۆگبای فەرەنسییە.

هەمان ەسرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە ئیریكسن یەكێكی دیكەیە لە بژاردەكانی ریاڵ مەدرد، بەڵام زیدان دەستبەجێ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ڕەتدەكاتەوە پێی وایە شێوازی یاریكردنی هاوشێوەی كروسەو یانەكە پێویستی پێی نیە.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #زێدان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP