ڤیدیۆ.. مانچستەریونایتد سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد

8/11/2019 8:17:00 PM 2378 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی پریمەرلیگ و لە یاریی لوتكەی ئەم هەفتەیەدا یانەی مانچستەریونایتد لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی چێڵسی كرد.

 

نیوەی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی یانەی خاوەن یاریگا كۆتاییهات و بە گۆڵێكی راشفۆرد پێشكەوتن كە لە خولەكی (18) بە لێدانی سزا تۆماریكرد.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی مانچستەریونایتد بە ئاستێكی بەرزتر دەركەوتن و لە خولەكی (65) مارسیاڵ گۆڵی دوەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد، دوای تەنها دو خولەك ڕاشفۆرد گۆڵی دوەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆماركرد، لە خولەكی (81) جەیمس گۆڵی چوارەمی بۆ شەیتانە سورەكان تۆماركرد.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی یانەی مانچستەر یونایتد كۆتای هات و یەكەم سێ خاڵی وەرزی نوێیان تۆماركرد.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP