ڤیدیۆ.. ئارسناڵ سەركەوتنی تۆماركرد

8/11/2019 5:57:00 PM 1771 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی یارییەكانی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئارسناڵی كرد.

نیوەی یەكەمی یارییەكەیان بە بێ گۆڵ كۆتاییهات، هەرچەندە یاریزانانی هەردو یانە لە هەوڵەكانیان بەردەوام بون بۆ تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام سەركەوتو نەبون.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی میوان باشتر دەركەوتن و لە خولەكی (58) ئۆبامیانگ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یاریزانانی یانەی ئارسناڵ تۆماركرد.

سەرئەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی ئارسناڵ كۆتایی هات و یانەی گەنەرز یەكەم سێ خاڵی خولەكەیان بەدەستهێنا.

لە یارییەكی دیكەشدا یانەی لیستەرسیتی و وڵفرهامبتۆن بە بێ گۆڵ هاوتابون.


نیشانەکردن :

#پریمه‌رلیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP