مانچستەریونایتد دەستبەرداری ئەستێرەیەكی دیكەی دەبێت

8/10/2019 5:44:00 PM 4794 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی كار بۆ ئەوە دەكات یاریزانێكی هێڵی پێشەوەی یانەكەی بەرێبكات و تەنها بۆ ئەوەی یانەكە جێبهێڵێت ئامادەیە بەشێك لە موچەكەشی دابین بكات.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئاشكرایكردوە.. یانەی مانچستەر یونایتد لەگەڵ یانەی رۆما لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ئەلێكسیس سانچێزی چیلی و هێرشبەری یانەكەی بداتە گورگەكانی رۆما بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی تەنها یەك وەرز.

سانچێز لە یانەی مانچستەر یونایتد خاوەنی موچەیەكی بەرزەو هەفتانە 500 هەزار پاوەندی پێدەدرێت،  بۆیە مانچستەر یونایتد بەشێك لە موچەی ئەو یاریزانە دابین دەكات ئەگەر بێتو پەیوەندی بە یانەی رۆماوە بكات.

لەگەڵ ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا یانەی مانچستەر یونایتد دەستبەرداری لۆكاكۆ بو بۆ یانەی ئینتەر میلان، دەیەوێت بە هەمان شیوە یاریزانێكی دیكە لە یانەكەی بەرێبكات، كە ئەویش لە هێڵی پێشەوە یاریی دەكات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP