ڤیدیۆ.. مانچستەرسیتی سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا

8/10/2019 4:25:00 PM 1965 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر سیتی بوە میوانی یانەی وێستهام یونایتد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی میوان بە گۆڵێك پێشكەوت" گۆڵەكەش هێرشبەری بەرازیلی گابریێل خیسۆس تۆماریكردو نیوەی یەكەمی یارییەكە بە پێشكەوتنی مانچستەر سیتی كۆتاییهات.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی مانچستەرسیتی بە ئاستێكی بەرزتر دەركەوتن و چوار گۆڵی دیكەیان بۆ یانەكەیان تۆماركرد، گۆڵەكانیش (سێرجیۆ) ئەگوێرۆ گۆڵێك و رەحیم سترلینگیش سێ گۆڵی تۆمار كرد.

 

سەر ئەنجام كوڕانی گواردیۆلا توانیان یارییەكە بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە دەرەوەی یاریگای خۆیان كۆتایی پێبهێنن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP