مۆرینیۆ لە پریمەرلیگ دەردەكەوێتەوە

8/10/2019 12:26:00 PM 6650 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە شێوەیەكی فەرمی تۆڕی سكای سپۆرت ئاشكرایكردوە كە جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پێشوی یانەكانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی دەگەرێتەوە نێو دونیای تۆپی پێ  لە رێگەی پریمەرلیگەوە.

تۆڕی سكای سپۆرت ئاشكرایكردوە.. كە گرێبەستیان لەگەڵ مۆرینیۆ ئەنجامداوەو ئەم وەرزە وەك شیكەرەوەیەك و شارەزاییەكی تۆپی پێ دەسبەركادەبێت لەگەڵیان و شكردنەوە بۆ یارییەكانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ دەكات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە ئەو راهێنەرە سبەی لە یارییەكەی مانچستەریونایتد و چێڵسی وەك شیكەرەوە دەردەكەوێت و دەست بە كارە نوێكەی دەكات.

بەهۆی خراپی ئەنجامەكانییەوە مۆرینیۆ لە ناوەڕاستی وەرزی رابردو لە راهێنەرایەتی كردنی یانەی مانچستەریونایتد دورخراییەوە، تا ئێستاش بەهۆی نەبونی گرێبەستێكی گونجاوەوە ئەو راهێنەرە نەگەڕاوەتەوە كاری راهێنەرایەتیكردن و ئەركی هیچ یانەیەكی وەرنگرتوە.


نیشانەکردن :

#پریمه‌رلیگ #مۆرینیۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP