بەرشەلۆنە داواكارییەكی بە پەلەی لە نێیمار هەیە

8/8/2019 6:14:00 PM 25849 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەهۆی ئەو هەوڵانەی ئەمرۆ لە میدیاكانی جیهانەوە بڵاوبۆتەوە سەبارەت بە گرنگی پێدانی یانەی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی نێیمار، یانەی بەرشەلۆنە هاتۆتە سەرهێڵ و دەست بەجێ داواكارییەكی ئاڕاستەی نێیمار كرد.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرایكردوە.. كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە داوایان لەو یاریزانە كردوە، كە بەهەمو شێوەیەك گفتوگۆكانی بوەستێنێت لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید، بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتودا بە شێوەیەكی كۆتایی یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی ئەو یاریزانە ئەنجام بدات.

راپۆرتی رۆژنامەكانی فەرەنسا باس لەوە دەكەن كە یانەی پاریس سانجێرمان گفوگۆكانیان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هەڵپەساردوە، لە ئێستاشدا یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە و ئامادەن هەمان ئەو موچەیەی پێبدەن كە لە یانە پاریسییەكە وەریگرتوە.

بەشێك لە رۆژنامەكانی ئیسپانیاش ئاشكرایان كردوە.. كە ئەو هێرشبەرە بەرازیلیە بەڵێی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید كردوەو بە تەواوەتی یانەی شاهانە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە نزیكبۆتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP