زیدان بەهۆی پۆگباوە لە كارگێڕی ریاڵ مەدرید توڕەیە

8/8/2019 5:22:00 PM 7115 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هێندەی نەماوە بۆ داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئینگلتەرا و یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانی سەركەوتو بێت لە گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا بۆ یانەكەیان ئەمەش بە تەواوەتی زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی توڕە كردوە.

تا ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید 250 ملیۆن جونەی ئێسترلینی خەرجكردوە لە گواستنەوەی چەند یاریزانێك و لەگەڵ ئەوەشدا یانەكە هێرناندز و ماتیۆ كۆڤاچیچی فرۆشتوە.

رۆژنامەی میرۆری بریتانی لە هەواڵێكیدا ڕایگەیاندوە.. كە هۆكاری سوربونی زیدان لەسەر گواستنەوەی پۆگبا، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ئەو راهێنەرە یەكێك لە مەرجەكانی گەرانەوەی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید گواستنەوەی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە بوە بۆ یانەی شاهانە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە زیدان زۆر توڕەیە لە كارگێری یانەكەی كە شكستیان هێناوە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە، كە ئێوارەی ئەمرۆ و كاتژمێر "7:00" بەكاتی هەرێم بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئینگلتەرا دادەخرێت.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #زێدان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP