پاڵەوانێكی ئەمریكی هێرش دەكاتەسەر ترەمپ

8/8/2019 12:09:00 PM 2615 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

كارڵ لۆیسی كوڕە راكەری ئەمریكی بە شێوەیەكی زۆر توند هێرش دەكاتەسەر ترەمپ و بە كەسێكی ڕەگەزپەرست ناوزەندی دەكات.

لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لۆیس وتی.. پێویستە هاوشێوەی وەرزشكارە كوڕەكان، رێز لەو خانمە وەرزشكارانە بگیرێت كە خەڵات بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەبەنەوە.

ئەم پاڵەوانە مێژوییەی ئەمریكا لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بە توندی هێرشی كردەسەر ترەمپ و وتی.. " ترەمپ ڕقی لە خانمانە، ئەو كەسێكی ڕەگەز پەرستە".

هۆكاری وتەكانی لۆیس بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سەرۆك ترەمپ جیاوازی دەكات لە نێوان ئەو وەرزشكارە كوڕانەی میدالیا دەبەنەوە، بە بەراورد بەو خانمانەی هاوشێوەی كوڕان میدالیا بۆ وڵاتەكەیان دەبەنەوە.

ئەم ڕاكەرە ئەمریكیە 58 ساڵە لە یارییەكانی ئۆڵمپیاد و لە پێشبڕكێی 100 مه‌تر راكردن و خۆهه‌ڵدانی درێژ، خاوەنی 10 میدالیای جۆراوجۆرە، كە نۆ میدالیان زێڕە. 

 


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP