ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە سەركەوتنی بەدەستهێنا

8/8/2019 9:58:00 AM 8694 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییە دۆستانەو ئامادەكارییەكانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو، لە درەنگانێكی شەوی رابردودا یانەی باپۆلی بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە وەستاییەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا و لە خولەكی (39) سێرجیۆ بۆسكێتس گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی (42) سامیۆل ئۆمتیتی بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆمار كردو ناپیۆلی ئەنجامەكەی هاوتاكردەوە، نیوەی یەكەمی یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایهات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بە ئاستێكی باشتر دەركەوتن و لە خولەكی (79) ئیڤان ڕاكێتیچ گۆڵی دوەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركرد.

سەرئەنجام یارییەكە بە دۆگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە سودی یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی هات و هەردو یانە رۆژی یەكشەممە یاریی گەرانەوە ئەنجام دەدەن.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #ناپۆلی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP