ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید سەركەوتنی تۆماركرد

8/7/2019 9:54:00 PM 4282 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یارییەكی دۆستانەو ئامادەكاری بۆ یارییەكانی وەرزی نوێی پاڵەوانێتییەكانی ئیسپانیا و ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر یانەی ڕید ساڵزبۆرگی نەمساوی وەستاییەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید توانیان بە گۆڵێك پێشكەون، گۆڵەكەش یاریزانی بە توانای بەلجیكی ئەیدین هازارد لە خولەكی (19)ی یارییەكەدا تۆماریكرد، كە ئەم گۆڵەش یەكەمین گۆڵی هازارد بو بە درێسی یانەی شاهانەوە.

لەگەڵ ئەوەی لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردو یانە لە فشارخستنە سەر گۆڵی یەكتر بەردەوام بون لە پێناو تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام سەركەوتو نەبون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەكتری.

سەرئەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كۆتاییهات. 


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP