پیكێ دڵنیای دا لەبارەی مانەوەی كۆتینیۆ لە یانەكە

8/7/2019 12:04:00 PM 6818 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جیرارد پیكی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی باس لە مانەوەی كۆتینیۆ دەكات لە یاریگای كامپ نۆ لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یاریزانە وتی.. مانەوەی كۆتینیۆ بەدەست من نیە.

پیكێ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركا وتی.. "ئەوە ئاشكرایە كە من مانەوەی كۆتینیۆم دەوێت لە بەرشەلۆنە، ئەوەنەی من بزانم كۆتینیۆ ئارەزوی مانەوە دەكات لێرە دڵخۆشە".

ئەو بەرگریكارە وتیشی.. " تا كۆتا رۆژی گواستنەوەی یاریزانان، دڵنیا نابین لە مانەوەی یاخو رۆیشتنی، ئەوە بڕیاری من نیە، بریاری كۆتینیۆ و یانەكەیە، بەڵام هیوام وایە بمێنێتەوە".

لەبارەی لێدوانەكەی مێسی لە یارگەی كامپ نۆ پیكێ وتی.. "ئێستا ئێمە فشارێكی زۆرمان لەسەرە لە پێناو بەدەستهێنانی سێ نازناوەكە، بۆیە هەمو یاریزانەكان لە هەوڵی ئەوەدان وەرزی داهاتو سەرجەم نازناوەكان بەدەست بهێنین و لە پێناو بەدەستهێنانیان دەجەنگین".

پیكی وتیشی.. "وتارەكەی مێسی لە كامپ نۆ، ئاماژە بو بۆ ئەوەی كە سەرجەم یاریزانەكان بەوپەری توانایانەوە بۆ كێبركێكانی وەرزی داهاتو دەجەنگن و هیچ پاڵەوانێتیەك پشتگوێناخەن".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP