یاریزانێكی نوێی بەرشەلۆنە شەرمەزار دەكرێت

8/7/2019 10:03:00 AM 16662 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەهۆی ئەوەی پێشتر هیوای مردنی بۆ لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە خواستبو، یاریزانێكی نوێی یانەی بەرشەلۆنە كە تازە پەیوەندی بە ریزەكانی ئەو یانەیەوە كردوە، دوچاری شەرمەزارییەكی زۆر بۆتەوە.

جۆنیۆر فێرپۆی تەمەن 21 ساڵ و یاریزانی هێڵی بەرگری پێشوی یانەی ریاڵ بیتیس، لە چەند رۆژی رابردودا بە شێوەیەكی فەرمی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە كرد، ئەمەش لە كاتێكدایە كە پێشتر ئەو یاریزانە تویتێكی لەسەر مێسی كردوەو هیوای مردنی بۆ خواستوە لەگەڵ چەندین قسەی ناشرین كە بە مێسی وتوە.

لەگەڵ پەیوەندی كردنی ئەو یاریزانەش بە ریزەكانی بلوگراناوە، رۆژنامەی بڵدی ئەڵمانی تویتەكەی ئەو یاریزانەی بڵاوكردەوە كە بەو شێوەیە باسی مێسی دەكات.

بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەو تویتەش ئەو یاریزانە دوچاری شەرمەزارییەكی زۆر بۆتەوە لای هاندەران و یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنەو بە ناچاری هاتە وەڵام و پاساوی هێنایەوە بۆ ئەو كارەی كردوێتی و دەڵێت.. "من تەمەن ئەو كات 15 ساڵ بوەو ناسراو نەبوم".

هەندێك سەرچاوەش باس لەوە دەكەن كە باوكی ئەو یاریزانە هاندەرێكی سەرسەختی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەو هیچ خۆشەویستیەكی بۆ یانەی بەرشەلۆنە نیە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP