ناپۆلی ئەستێرەیەكی مەدریدی دەوێت

8/6/2019 6:49:00 PM 6944 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە پێناو بەهێزكردنی ریزەكانی یانەكەی كار بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی ریاڵ مەدرید دەكات.

كارلۆ ئەنچیلۆتی لە لێدوانێكیدا جەنگی راگەیاند و وتی.. "لە پێناو بەدەستهێنانی خولی ئیتاڵی دەجەنگین، وە گرێبەستی پێویست بۆ ئەو كارە ئەنجام دەدەین و بە بەهێزی دەردەكەوین".

سپۆرت تی ڤی ئیتاڵی ئاشكرایكردوە.. كە یانەی ناپۆلی بە گرێبەستێكی نوێ وە خۆی بۆ گواستنەوەی جەیمس رۆدریگیزی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە دەكات و لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەی كار بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەكەن.

دی لۆرێنتیسی سەرۆكی یانەی ناپۆلی پێشتر سەرسامی خۆی بەو یاریزانە ڕاگەیاندبو لەبارەی جەیمسەوە وتی.. ئەو یاریزانە لە دوای مێسی و رۆناڵدۆوە باشترین یاریزانە لە جیهاندا.

 


نیشانەکردن :

#ناپۆلی #ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP