كۆنتی ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنەی دەوێت

8/6/2019 5:27:00 PM 9637 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتالیا ئاشكرایان كردوە كە ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردوە كە ئەستێرەیەكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازنەوە.

پێگەی كاڵچۆ مێركاتۆ ڕایگەیاندوە كە راهێنەری یانەی نێراتزۆری داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردوە كار بكەن بۆ گواستنەوەی ئارتۆرۆ ڤیداڵ چیلی، كە یانەی بەرشەلۆنە لاری نیە لە دەستبەرداربونی ئەو یاریزانە لە مێركاتۆی هاوینەدا.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی كار بۆ ئەوە دەكات كە ڤیداڵ و ڕاكێتیچ بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو دو یاریزانە جێگەی بۆرخا فالێرو جواو ماریۆ بگرنەوە لە یانەكە.

جێگەی باسە پێشتر ڤیداڵ لە ژێر سەرپەرشتی ئەنتۆنیۆ كۆنتی یاریی كردوە لە ریزەكانی یانەی یۆڤانتۆس و یەكێك بوە لەو ئەستێرانەی كە بەردەوام كۆنتی پشتی بە تواناكانی بەستوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP