بە فەرمی رۆنی گەڕایەوە ئینگلتەرا

8/6/2019 4:50:00 PM 2576 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە شێوەیەكی فەرمی واین رۆنی ئینگلیزی و یاریزانی پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد پاش یاریكردنی لە خولی یانەكانی ئەمریكا گەڕاییەوە ئینگلتەرا و پەیوەندی بە یانەیەكی ئینگلیزییەوە كرد.

ڕۆنی جگە لەوەی وەك یاریزان یاریی بۆ یانەی دێربی كاونتی ەكات، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە بەشێك لە ستافی راێنەرانی یانەكە.

یانەی دێربی كاونتی كە لە خولی پلە یەكی ئینگلتەرا یاریی دەكات و بە شێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند كە گرێبەستێكی دو ساڵەیان لەگەڵ واین رۆنی ئەنجامداوەو لەگەڵ ئەوەی وەك یاریزان یاریی بۆ یانەكە دەكات، دەبێتە بەشێك لە ستافی راهێنەرایەتی یانەكەش.

گرێبەستەكەی رۆنی بە جۆرێكە كە دەتوانێت بۆماوەی ساڵێكی دیكەش ماوەی یاریكردنی لە یانەكە درێژ بكاتەوەو جگە لە یاریكردن رۆنی كار بۆ ئەوە دەكات ئەزمونێكی باش لە بواری راهێنەرایەتی كردن وەچنگ بخات و لە داهاتودا ئەركی راهێنەرایەتی وەربگرێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP