كریستیانۆ هێرشبەرێك بۆ یۆڤانتۆس دەستنیشان دەكات

8/6/2019 2:26:00 PM 6904 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەسەر داواكاری ڕۆناڵدۆ بەرپپرسانی یانەی یۆڤانتۆس هەوڵەكانیان خستۆتە گەڕ لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەرێك بۆ ریزەكانی یانەكەیان.

رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە هەواڵیكیدا ڕایگەیاندوە.. كە بەرپرسانی یانەی یانەی یۆڤانتۆس جارێكی دیكە دەستیان بە هەوڵەكانیان كردۆتەوە لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ماورۆ ئیكاردی.

بەهۆی بێهیوا بونی كاربەدەستانی یانەی بیانكۆنێری لە گواستنەوەی رۆمێلۆ لۆكاكۆ، لە ئێستادا كاربەدەستانی ئەو یانەیە لە هەوڵی ئەوەدان هێرشبەرێكی گونجاو بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە، پێش ئەوەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان كۆتایی بێت، بۆیە لە ئێستادا یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت بە ئاڵوگۆڕپێكردنی دیبالا بە ئیكاردی كۆتایی بە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بهێنێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی پێی باشە بەرپرسانی خانمە پیرەكە كار بۆ گواستنەوەی ئیكاردی بكە، چونكە ڕۆناڵدۆ پێی وایە ئەو یاریزانە شێوازی یاریكردنی لەگەڵ رۆناڵدۆ گونجاوەو دەتوانن بە ئاسانی دوانەیەی بەهێز لە هێڵی پێشەوەی یانەكە دروست بكەن.

ئیكاری لە ئێستادا چاوەرێی ئەوەیە بۆندێكی گونجاوی پێبگات، چونكە ئەو یاریزانە لە لایەن كۆنتی یەوە بێهیوا كراوەو پێی راگەیاندوە كە ئەو یاریزانە لە پلانەكانی ئەو راهێنەرە نیە بۆ یارییەكانی وەیرزی داهاتو وە پشتن بە تواناكانای نابەستێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP