یۆڤانتۆس سێ یاریزان دەداتە مانچستەریونایتد لە پێناو پۆگبا

8/6/2019 12:14:00 PM 3810 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە پێناو گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا بۆ ریزەكانی یانەكەیان ئامادەیە سێ یاریزانی یانەكەی بكاتە قوربانی لە پێناو ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەو ئەستێرە فەرەنسییە.

رۆژنامەی تۆتۆسپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاندوە.. كە باراتچی بەرێوبەری وەرزشی یانەی یۆڤانتۆس لەگەڵ پاڤێل نێدڤدی جێگری سەرۆك و مینۆ رایۆلای بەرێوبەری كارەكانی پۆگبا گەشتیان كردوە بەرو ئینگلتەرا لە پێناو گفتگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی مانچستەریونایتد بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسیە.

لە چەند رۆژی رابردو گفتوگۆكانی ئەو دو یانەیە لە بارەی گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕپێكردنەوە لە نێوان دیبالا و لۆكاكۆ شكستی هێنا، بەڵام بەرپرسانی یانەی ئیتاڵیەكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گەرانەوەی پۆگبا بۆ یانەكەیان بە گرێبەستێكی بەهێزەوە ڕویان لە مانچستەر كردوەو ئامادەن سێ یاریزان بدەنە یانەكە لە پێناو پۆگبا.

رۆژنامەكە ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكراكردوە.. كە یانەی بیانكۆنێری لە بەرامبەر پۆگبادا ئامادەن بیانداتە مانچستەر كە پێك دێن لە پاولۆ دیبالا و ماریۆ ماندزۆكیچ و بلیز ماتویدی.

پۆگبای تەمەن 26 ساڵ لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2016 لە ریزەكانی یانەی یۆڤانتۆس یاریكردو پاشان بە گرێبەستێك بە بەهای 89 ملیۆن جونەی ئێسترلینی پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی مانچستەریونایتدەوە كرد.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP