پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەكی یۆڤانتۆسی دەوێت

8/6/2019 9:54:00 AM 4716 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی فەرەنسا ئاشكرایان كردوە كە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی یەكەمین گرێبەستیان پێشكەشی یانەی یۆڤانتۆس كردوە لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەرێكی یانەكە.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی پێشەوەی یانەكەی دەیەوێت پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی لە یانەی یۆڤانتۆسەوە بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە.

لە چەند رۆژی رابردودا یاریزانەكە ناوی بە یانەی مانچستەریونایتدەوە دەبەستراییەوە، بەڵام بەهۆی بەرزی موچەی ساڵانەیەوە یانە ئینگلیزییەكە لە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە پاشگەزبۆوە.

یانەی پاریس سانجێرمان لە یەكەمین گرێبەستیدا بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی پێشكەشی یانەی یۆڤانتۆس كردوە لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە، دیبالاش سورە لەسەر مانەوەی لە ریزەكانی یانەی یۆڤانتۆس.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP