كوردێك بوە پاڵەوانی جیهان

8/5/2019 6:44:00 PM 6911 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیسحاق توتوملو شۆفێری تیمی كوردستان ڕایسینگ لە وڵاتای ئەڵمانیا و لە پێشبڕكێیەكی جیهاندا پلەی یەكەمی بەدەستهێناو بوە پاڵەوانی جیهان.

پاڵەوانێتیەكە لە شاری ئۆشیرسێل بینی سەر بە ناوچەی بۆیردێ لە  هەرێمی سەکسۆنیای ئەڵمانیا بەڕێوەچو، ئەم پاڵەوانێتیە جیهانیە تایبەت بو بە پێشبڕكێیەکانی ئۆتۆمبێل لە جۆری دی ئێمڤی، جیتیسی، كە تێیدا کوردستان رایسینگ تیم بوە پاڵەوانی جیهان و پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا.

ئەمە یەكەمین جارە ئیسحاق لەگەڵ تیمی كوردستان ڕایسینگ بەشداری بكات و لەیەكەمین بەشداریشیدا پلەی یەكەمی پاڵەوانێتییەكەی بەدەستهێنا كە ئۆتۆمبێلكەی لە جۆی ئۆدی بو.

توتوملو خەڵكی هەرێمی كەتەلۆنیایە، بەڵام بە ڕەچەڵەك كوردە و لە کێبڕکێیەکانی ئەم پاڵەوانێتیە، كە بە دو رۆژ و بەشێوەی پاڵاوتن بەرێوەچو، بە زەحمەت بەسەر کینس هایەردا سەرکەوت و بوە پاڵەوان و جامەكەی بەرزكردەوە.


نیشانەکردن :

#جیهان #ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP