نوێترین لێدوانی ڕۆناڵدۆ

8/5/2019 4:55:00 PM 7890 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ پێگەی سۆکەر لە کەناڵی یوتوب، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەڵامی چەند پرسیارێكی دایەوەو چەند نهێنەیەكی ژیانی خۆی ئاشكراكرد.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کام گۆڵی خۆی بە جوانترین گۆڵی ژیانی وەرزشی دەزانێت كریستیانۆ وتی.. نزیکەى 700 گۆڵم تۆمارکردوە، بەڵام پێت ئەڵێم کامیان باشترین و جوانترینە، لای من ئەو گۆڵە جوانترینە کە هێشتا تۆمارم نەکردوە، چونکە بەلای منەوە هەمو گۆڵەکانم گرنگبون.

سەبارەت بەوەی كە ئارەزوی دەكرد لەگەڵ كام یاریزان یاریی بكردایە؟
رۆناڵدۆ وتی.. لە دڵەوە دەمویست لەگەڵ ئۆزیبۆی هاونیشتیمانیم یاریی بكەم، بەداخەوە کە لەژیاندا نەماوە، ئەو یەکێکە لە سیمبولەکانی پورتوگال و یاریزانێكی سەرسامكەربو، هیواداربوم بتوانم لە تەنیشتی یاریی بکەم.

شێوازی ئاهەنگ گێڕانەکەت لە چییەوە هاتوە؟
رۆناڵدۆ.. هیچ پلانێكی پێش وەختەم نەبو بۆ ئەوەی بەو شێوەیە ئاهەنگ بگێڕم، لە ئەمەریکا بەرامبەر چێڵسی یارییمان دەکرد، گۆڵێکم کرد و بەڕێكەوت بازم دا و قیژاندم، دواتر کاردانەوەى زۆری هەبو لەلایەن هاندەرانەوە، بۆیە بڕیارمدا دوبارەی بكەمەوەو تا ئێستاش لەسەری بەردەوام.

ئەگەر یاریزانی تۆپی پێ نەبویتایە ئارەزوت بۆ چ پیشەیەكی دیكە هەبو؟
رۆناڵدۆ بێگومان نمایشکاری جلوبەرگ یاخود ئەكتەری، چونكە زۆر ئارەزوی سەیركردنی فیلمی بەڵگەنامەی دەكەم، هەرچەندە دڵنیا نیم لەوەی لەو بوارانەدا بتوانم سەركەوتن بەدەستبهێنم، بەڵام گومانم لەوەش نیە هەوڵ بۆ هەرشتێك بدەم دەتوانم بەدەستی بهێنم.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP