بەفەرمی مانچستەریونایتد گواستنەوەی یاریزانێكی ڕاگەیاند

8/5/2019 3:14:00 PM 3460 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە شێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی یاریزانێكی دیكەیان بۆ ڕیزەكانی شەیتانە سورەكان ڕاگەیاند.

پێگەوی فەرمی یانەی مانچستەریونایتد لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، وێنەی هاری ماگوایەریان بڵاو كردەوە كە تێیدا واژو لەسەر گرێبەستە نوێكەی دەكات لەگەڵ یانەی مانچستەریونایتد.

گرێبەستەكەی هاری ماگوایەر بە بەهای 80 ملیۆن پاوەندەو بوە گرانترین بەرگریکاری مێژو، ئەو یاریزانە بۆ ماوەی 6 وەرز گرێبەستی لەگەڵ یانە نوێكەیدا واژۆ کردوە.

پێشتر ماگوایەر لە ریزەكانی یانەی لیستەر سیتی یاریی دەكردو بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئەو یاریزانە پێشكەشی دەكرد لە لایەن زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی دەدراو لەگەل ئەوەشدا ئەو یاریزانە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كرا و بە شێوەیەكی سەرەكی لە لایەن راهێنەروە پشتی دەبەسترا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP