هاندەرانی زینت بەهۆی رەنگییەوە ماڵكۆم ڕەتدەكەنەوە

8/5/2019 12:45:00 PM 3989 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی روسیا باس لەوە دەكەن كە بەهۆی ڕەشپێستی ماڵكۆمەوە ئەگەری زۆرە بەرپرسانی یانەی زینت سانبترسبۆرگی روسی بە ناچاری دەستبەرداری ماڵكۆم بێت، هەرچەندە ئەو یاریزانە تازە پەیوەندی بەو یانەیەوە كردوە.

لەگەڵ ئەوەی یانەی زینت سانبترسبۆرگی روسی ماوەی تەنها چەند رۆژێكە بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ ماڵكۆمی لە یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ ریزەكانی یانەكەی گواستۆتەوە، بەڵام بەهۆی ناڕەزای هاندەرانی یانەكەوە پێدەچێت لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداری ئەو یاریزانەبن.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە بەشێك لە هاندەرانی یانە روسییەكە پاش گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بە بەرپرسانی یانەكەیان ڕاگەیاندوە، كە نابێت ئەو یاریزانە ڕەشپێستە یاریی بۆ یانەكەیان بكات، ئەو كۆمەڵە هاندەرە ڕەتیدەكەنەوەو نایانەوێت هیچ یاریزانی ڕەش پێست لە یانەكەدا بونی هەبێت.

لەیەكەم دەركەوتنی ماڵكۆم لەگەڵ یانە نوێكەی، بەشێك لە هاندەرانی یانەی زینت سانبترسبۆرگ، لافیتەیان بەرز كردبۆوە كە وێڕای سوپاس كردنی كارگێڕی یانەكەیان، بەڵام نوسیویانە  " ئێمە یاریزانی ڕەشپێستمان ناوێت، ئێمە ڕەگەز پەرست نین، ئەوە تەنها نەریتیكی یانەكەمانە و دەمانەوێت بیپارێزین".


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP