ڤیدیۆ.. مانچستەرسیتی سەركەوتنی بەدەستهێنا

8/4/2019 8:12:00 PM 1949 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەجامی قەڵغانی خێرخوازی یانەی لێڤەرپوڵ و پانەی مانچستەرسیتی بەرامبەر یەكتر وەستانەوە.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەو لە خولەكی 12 رەحیم ستێرلینگ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی مانچستەرسیتی تۆماركردو نیوەی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایهات.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی لێڤەرپوڵ هەوڵی زۆریاندا بۆ هاوتا كردنەوەی ئەنجامەكەو لە خولەكی 78 جویل ماتب گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی لێڤەرپوڵ تۆماركردەوە.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتاییهات و بە لێدانی یەكلاكەرەوە كوڕانی گواردیۆلا بە ئەنجامی (5-4) گۆڵ یاریەیكەیان لەبەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێهێنا، بەم بردنەوەیەش یانەی مانچستەر سیتی بۆ جاری دوەم لەسەر یەكتر نازناوەكەی بەدەستهێنا.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP