بەرشەلۆنە بڕیاری كۆتایداوە لە بارەی كۆتینیۆوە

8/4/2019 10:59:00 AM 20765 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە شێوەیەكی كۆتایی لە بارەی كۆتینیۆوە بڕیاری داوەو چارەنوسی ئەو یاریزانەی یەكلاكردۆتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە هەواڵێكیدا ڕایگەیاندوە.. بەرپرسانی یانەی بەشەلۆنە ئەستێرەی یانەكەیان فیلیپ كۆتینیۆ نافرۆشن، بەڵام ئامادەن بە شێوەی خواستن یاریزانەكە بیدەنە یانەیەكی دیكە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی یەكێكە لەو یانانەی گرنگی بەو یاریزانە دەدات و هەوڵی گواستنەوەی دەدات بەرەو ریزەكانی یانەكەی، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەو یاریزانە بە 20 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بە خواستن بداتە ئەو یانەیەی هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

كۆتینیۆ لە ئێستادا لە دۆخێكی خراپدایەو بە ئەگەری زۆروە ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت، چونكە یاریزانە لە وەرزی رابردو نەیتوانیوە پێگەی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی مسۆگەربكات.


نیشانەکردن :

#ئارسناڵ #بەرشلۆنە

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP