یانەیەكی دیكەی ئیتاڵی بۆ لۆكاكۆ هاتۆتە سەرهێڵ

8/4/2019 9:40:00 AM 1297 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جگە لە یانەكانی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و یانەی یۆڤانتۆس یانەیەكی دیكە لەو خولە هاتۆتە نێو كێبركێی بەدەستهێنانی رۆمێلۆ لۆكاكۆی یاریزانی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی و گرێبەستێكی بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە پێشكەش كردوە.

رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە هەواڵێكیدا ڕایگەیاندوە.. كە بەرپرسانی یانەی ناپۆلی گرێبەستێكیان بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانەی مانچستەریونایتد كردوە لە پێناو گواستنەوەی رۆمێلۆ لۆكاكۆ بۆ یانەكەیان، كە هەمان ئەو بڕە پارەیە كە یانەی ئینتەرمیلان پێشكەشی یانە ئینگلیزییەكەی كردبو.

رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئالفرێدۆ ئاشكرایكردوە.. كە ئەو یاریزانە لاری نیە لە گواستنەوەی بۆ یانەكانی ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس، بەڵام ئامادە نیە ڕو لە یانەی ناپۆلی بكات.

لە ئێستادا دەنگۆی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ئینتەرمیلان لە هەمو یانەكانی دیكە نزیكترە، چونكە پاولۆ دیبالا ڕەتیدەكاتەوە رو لە یانە ئینگلیزییەكە بكات و ئەمەش گواستنەوەی هێرشبەرە بەلجیكییەكەی بۆ یانەی یۆڤانتۆس پەكخستوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP