ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان سەركەوتنی بەدەستهێنا

8/3/2019 4:44:00 PM 3255 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی جامی سوپەری فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان و ڕین بەرامبەر یەكتر وەستانەوە.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی رین بە گۆڵێكی بێ وەڵام پێشكەوت و تاكە گۆڵەكەش یاریزان ئەدرین هونۆ تۆماری كرد لە خولەكی (13)ی یاریەكەدا.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی پاریس سانجێرمان بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن و لە خولەكی (57)ی یارییەكەدا كیلیان مباپێ گۆڵی بەرامبەری بۆ یانە پاریسییەكە تۆماركردوە، لە خولەكی (73) ئەنخێل دی ماریا گۆڵی دوەم و بردنەوەی بۆ یانە پاریسییەكە تۆماركرد.

 

سەرئەنجام یانەی پاریس سانجێرمان بە ئەنامی (2-1) گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێناو نازناوی جامی سوپەری فەرەنسایان بەدەستهێنا، كە ئەمەش بۆ جاری یانزەیەم بو لە مێژوی یانەكەدا.


نیشانەکردن :

#پاریس سان جێرمان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP