هێرشبەرێكی یۆڤانتۆس یانەكەی جێدەهێڵێت

8/3/2019 12:58:00 PM 2650 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا رایانگەیاندوە كە ئەستێرەییەكی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رەزامەندی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی ریزەكانی یانەی یۆڤانتۆس جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزییەوە بكات.

رۆژنامەكانی ئیتاڵیا دەنگۆی ئەوەیان بڵاو كردۆتەوە كە ماریۆ ماندزۆكیچی كرواتی ئامادەیە ئیتاڵیا بە جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە بكات.

لەگەڵ ئەوەی دەنگۆی چونی دیبالا هەبو بۆ یانە ئینگلیزییەكەو لە بەرامبەردا لۆكاكۆ بێتە یۆڤانتۆس، بەڵام ئەو هێرشبەرە چونی بۆ یانە ئینگلیزییە ڕەتكردۆتەوە، هەربۆیە یانەكە هەوڵی گواستنەوەی ماندزۆكیچ دەدات.

یارییەكانی خولی پریمەرلیگی ئینگلتەرا تەنها شەش رۆژی ماوە بۆ دەستپێكردنی وەرزێكی نوێ و پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، یانەی مانچستەریونایتد هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێك دەدات بۆ ریزەكانی یانەكەی لە پێناو زیاتر بەهێزكردنی یانەكە و ئامادەكردنی بۆ وەرزی نوێ.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP