مۆرینیۆ.. چۆنێتی دەربازبونی چێڵسی لە سزاكانی فیفا ئاشكرادەكات

8/1/2019 2:53:00 PM 1970 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پێشوی یانەی چێڵسی ئاشكرایدەكات كە یانەی چێڵسی دەتوانێت قەیرانی نەگواستنەوەی یاریزان بۆ وەرزی 2019 بۆ 2020 بە ئاسانی تێپەڕێنێت.

مۆرینیۆ لە لێدوانێكیدا ئاشكرایكردوە.. "كە بەهۆی ئەو ئەكادمیایەی یانەی بلوز هەیەتی بە ئاسانی كێشەی رێگریكردن لە گواستنەوەی یاریزان بۆ یارییەكانی وەرزی داهاتو تێدەپەرێنێت".

سزاكانی چێڵسی لە لایەن فیفاوە بەهۆی پێشلكاری بو لە یاسایی یاری خاوێن و بەهۆیەشەوە یانەكە ناتوانێت تا هاوینی داهاتو هیچ یاریزانێك بۆ یانەكەی بگوازێتەوە.

مۆرینیۆ وتیشی.. "من ئیشم لەگەڵ چێڵسی كردوە باش دەزانم كە خاوەنی ئەكادمیایەكی بەهێز و بە شێوەیەكی سەرەكی دەتوانن پشت بە بەهرەمەندەكانی ئەو ئەكادمیاییە ببەستن و خۆیان لە قەیرانی بێ یاریزانی ڕزگار بكەن".

مۆرینیۆ لە بارەی لامپاردەوە وتی.. "لە یارییەكانی ئامادەكاری یانەكە توانیوێتی بە ئاستێكی باش دەربكەوێت، بە بۆچونی من ئەو یاریزانە دەتوانێت سەركەوتن بەدەستبهێنێت لەگەڵ چێڵسی".


نیشانەکردن :

#مۆرینیۆ #چێڵسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP