رۆناڵدۆ ڕەزامەندی نواندوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێك

8/1/2019 1:50:00 PM 6055 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رەزامەندی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی بەرپرسانی یانەكەی هێرشبەرێك بۆ ریزەكانی یانەكە بگوازنەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی لە هەواڵێكیدا رایگەیاندوە كە دوای ڕازی بونی رۆناڵدۆ، بەرپرسانی یانەی بیانكۆنێری هەوڵەكانیان خستۆتەگەر بۆ گواستنەوی رۆمێلۆ لۆكاكۆی یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردوە.. كە بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەكە لە هەر هەنگاوێكیاندا كە بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ ئەنجامی دەدەن، راوێژ بە رۆناڵدۆ دەكەن و پاش ڕازی بونی ئەو یاریزانە هەوڵەكانیان دەستپێدەكەن.

لە ئێستادا لە نێو رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئەوە ئاشكراكراوە كە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس دەیانەوێت دیبالا بدەنە مانچستەریونایتد لە پێناو گواستنەوەی لۆكاكۆ، بەڵام پێویستە یاریزانە ئەرجەنتینییەكە بە گواستنەوەكە رازی بێت و وەك باسیشی لێوە دەكرێت ئەو یاریزانە دەیەوێت لە تۆرینۆ بمێنێتەوە.


نیشانەکردن :

#کریستیانۆ #یۆڤانتۆس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP