چۆنێتی دیاریكردنی باشترینەكانی خەڵاتی زە بێست

7/31/2019 10:11:00 PM 4592 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

وەك ئاشكراییە ئەمرۆ یەكێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاو كردەوە كە لە كۆتایدا یەكێكیان وەك باشترین یاریزانی جیهان بۆ وەرزی ئەمساڵ دیاری دەكرێت.

لەگەڵ ئەوەی باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە ئاستی كوڕان دیاریدەكرێت، باشترین یاریزانی خانمیش دیاریدەكرێت، لەگەڵ باشترین راهێنەری تیمی كوڕان و باشترین راهێنەری تیمی كچان.

شێوازی دیاریكردنی باشترینەكان بە دەنگدانی چوار لایەن دەبێت و تێدا كاپتنی کاپتنی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێ دەنگ دەدەن، لەگەڵ راهێنەری هەڵبژاردەکانی تۆپی پێ، وە هەروەها  کۆمەڵێک رۆژنامەنوس بۆ دیاریكردنی باشتەرینەكان دەنگ دەدەن، لەگەڵ هەوادارانی تۆپی پێ .

هەریەكێك لەم توێژانە رێژەى 25% ی كۆی گشتی دەنگدانەكە پێك دەهێنن، كە بە بەشداری هەر چوار لاییەنەكە كۆی پرۆسەی دەنگدانەكە تەواو دەبێت و لە 23ی ئەیلول لە میلانۆ خەڵات دابەش دەكرێت بەسەر براوەكاندا.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP