یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان چەند بڕیار و راسپارده‌یەکی نوێی ده‌ركرد

7/31/2019 9:38:00 PM 1024 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2019/7/31 بە پێی رێنماییەکانی یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ دران:

1- له‌ یارى نێوان کۆیە و ڕانیە له‌ خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان، به‌ هۆى شەڕ کردن و گرفت لەنێوان دوو یاریزان بەناوی (لازۆ عەلی) ژمارە 11 لە یانەی ڕانیە و (دارڤان ئەسکەندەر ) ژمارە 8 لە یانەی سۆلاف، بڕیاردرا به‌:

• راگرتنی هەردوو یاریزان بۆ یەك یارى.
• غه‌رامه‌كردنى هەریەکیان به‌ بڕى 150000 سەد و پەنجا هه‌زار دینار.

2- له‌ یارى نێوان دەروازە و سۆلاف له‌ خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان، به‌ هۆى ده‌ركردن و ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى له‌ لایه‌ن راهێنه‌رى لاوانى یانه‌ سۆلاف (عەلی یەحیا قاسم) بڕیاردرا به‌:

• راگرتنى ناوبراو بۆ دوو یارى، كه‌ نابێت له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌ بێت.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

3- له‌ یارى نێوان ئاشتی و چەمچەماڵ له‌ خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان، به‌ هۆى جنێودان و ووتنی وتەی ناشیرین و دوور لە گیانی وەرزشی، له‌ لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى چەمچەماڵ (شێرکۆ ئەحمەد) ژماره‌ 11، بڕیاردرا به‌:

• راگرتنى ناوبراو بۆ یەك یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 150000 سەد و پەنجا هه‌زار دینار.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP