ڤیدیۆ.. دواجار ڕیاڵ مەدرید سەركەوتنی تۆماركرد

7/31/2019 8:59:00 PM 5245 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە جامی دۆستانەی ئۆدی یانەی ریاڵ مەدرید و فنەرباخچە روبەروی یەكتر بونەوە لە پێناو دەست نیشانكردنی پلەی سێیەمی ئەو پاڵەوانێتیە دۆستانەیە.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەو لە خولەكی (6) گاری رۆدریگز گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی فنەرباخچە تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی (12) كەریم بەنزیما گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماركردوە، كەریم هەر بەو گۆڵەوە نەوەستاو لە خولەكی (27) گۆڵی دوەم و پێشكەوتنی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار كرد، لە خولەكی (34) نەبیل درار گۆڵی دوەمی بۆ یانەكەی تۆمار كردو نیوەی یەكەمی یارییەكە بە هاوتا بونی هەردو یانە بە دو گۆڵ بۆ هەردولا كۆتاییهات.

 

لە نیوەی دوەمی یاریەیكەدا و لە خولەكی (53) كەریم بەنزیما گۆڵی سێیەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد، لە خولەكی (59) ئۆزان تۆفان گۆڵی سێیەم و بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆمار كردوە، بەڵام یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید بە ئاستێكی باشتر دەركەوتن و لە خولەكەكانی (62 و 79) ناچۆ فێرناندز و ماریانۆ دیاز دو گۆڵی دیكەیان بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد.

 

سەرئەنجام یارییەكە لە بەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدرید كۆتاییهات و بە ئەنجامی (5-3) گۆڵ سەركەوتنیان تۆماركردو پلەی سێیەمی جامی دۆستانەی ئۆدیان بەدەستهێنا، ئەمەش یەكەمین یاریی بو كە یانەی ریاڵ مەدرید سەركەوتن بەدەست بهێنێت لە میانەی خۆ ئامادەكردنی بۆ یارییەكانی وەرزی داهاتو.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP