فیفا ناوی پاریزانە پاڵێوراوەكانی بۆ خەڵاتی زە بێست بڵاوكردەوە

7/31/2019 5:14:00 PM 4274 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یەكێتی تۆپی پێی جیهانی بە شێوەیەكی فەرمی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوكردەوە كە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی زە بێست كە ساڵانە فیفا دەیبەخشێتە باشترین یاریزانی كوڕ و كچ.

فیفا ناوی 10 یاریزانی كوری ئاشكراكردوە، کە بریتین لەم یاریزانانە..
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەیدین هازارد، مێسی، ڤان دایك، سادیۆ مانێ، كیلیان مباپێ، هاری كەین، ماتیاس دی لێخت، دی یۆنگ، محمد سەڵاح.

فیفا ناوی 10 خانمی یاریزانی كچیشی بڵاو كردۆتەوە وەك پاڵێوراو بۆ بردنی نازناوەكە.. لوسی برۆنز، ئێرتز، هانسن، هێگربێرگ، هێنری، سام كییر، رۆس لاڤێل، میادیما، مۆرگان، راپینۆ، ڕێنارد، ئیللین وایت. 

براوەكانی خەڵاتی زە بێست لە 23ی ئەیلولی ئەمساڵ لە مەراسیمێکی تایبەت و لە شاری میلانۆ خەڵات دەكرێن و تێیدا باشترین یاریزانی و پیاوان و خانمان، باشترین راهێنەری پیاوان و خانمان ئاشکرا دەكرێت بۆ وەرزی 2018 – 2019.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP