فیفا ناوی پاڵێوراوەكان بۆ خەڵاتی باشترین راهێنەر بڵاودەكاتەوە

7/31/2019 4:32:00 PM 2795 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یەكێتی تۆپی پێی جیهانی بە شێوەیەكی فەرمی ناوی ئەو راهێنەرانەی بڵاوكردەوە كە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی زە بێست كە ساڵانە فیفا دەیبەخشێتە باشترین راهێنەری وەرز.

فیفا ناوی 10 راهێنەری پیاوی ئاشكراكردوە، کە بریتین لەم راهێنەرانە.. یۆرگن کڵۆپ راهێنەری لیڤەرپوول، پێپ گواردیۆلا راهێنەری مانچستەر سیتی، ماوریزیۆ پۆچینتینۆ راهێنەری تۆتنهام، ئیریک تینهاگ ئەیاکس ئەمستردام، مارسێلۆ گایاردۆ ریڤەرپلیەیت، فێرناندۆ سانتۆس پۆرتوگال، دیدییە دیشام فەرەنسا، ریکاردۆ گاریکا پیرۆ، تی تی بەرازیل و جەمال بلمازی  راهێنەری جەزائیر.

ناوی راهێنەرانی تیمی خانمان، كە بەهەمان شێوەی پیاوان 10 پالێوراو دەست نیشانكراون..
پیتەر گیرهاردیسۆن راهێنەری هەڵبژاردەی سوێد، جیل ئیلیس راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریکا، میلینا بێرتۆلینی راهێنەری ئیتالیا، ئەنتۆنیا ئیس راهێنەری ئیسپانیا، جۆی مۆنتیمۆرۆ ئەمریکا، فیل نیڤڵ ئینگلتەرا، ریناڵد پێدرۆس فەرەنسا، پاوڵ ریلی ئینگلتەرا و سارینا ویگمان هۆڵەندا.

براوەكانی خەڵاتی زە بێست لە 23ی ئەیلولی ئەمساڵ لە مەراسیمێکی تایبەت و لە شاری میلانۆ خەڵات دەكرێن و تێیدا باشترین یاریزانی و پیاوان و خانمان، باشترین راهێنەری پیاوان و خانمان ئاشکرا دەكرێت بۆ وەرزی 2018 – 2019.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP