ڤیدیۆ.. ریال مەدرید لە ئەنجامە خراپەكانی بەردەوامە

7/30/2019 8:47:00 PM 5686 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە پاڵەوانێتی دۆستانەی جامی ئۆدی یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی وەستاییەوە.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی تۆتنهام بە گۆڵێك پێش كەوت و تاكە گۆڵی یارییەكەش یاریزانی بەتوانای ئینگلیزی (هاری كەین) تۆماریكرد.

 

لەگەڵ ئەوەی لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی زۆریاندا بۆ هاوتاكردنەوەی ئەنجامەكە، بەڵام سەركەوتو نەبون یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی تۆتنهام كۆتایی هات.

 

یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر ئەنجامە خراپەكانی بەردەوامە و لە یارییە دۆستانەكاندا لە كۆی چوار یاریی كە ئەنجامی داوە، سێ یاریی دوچاری شكست بون.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #تۆتنهام

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP