ئه‌ستێره‌یه‌كی كورد بوه‌ پاڵه‌وانی جیهان

7/30/2019 4:48:00 PM 5129 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هێمن مه‌هدی پاڵه‌وانی كورد به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی تایكواندۆی جیهانی ناسراو به‌ (هه‌مه‌دانگ) ـی كرد و توانی بۆ دووه‌مجار ببێته‌ پاڵه‌وان و به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ میدالیای زێری له‌ مل كرا، كە بۆ جاری چوارم بو بەشداری بكات.

له ‌شاری پیۆنگ چانگی كۆریای باشور به‌ به‌شداری 57 وڵاتی جیهان و زیاتر له‌ 4 هه‌زار یاریزان كه‌ له‌ باشترین تایكواندۆزانه‌كانی جیهان پێكهاتبوون هێمن مه‌هدی توانی پله‌ی یه‌كه‌م ده‌ستبخات و بۆ دووه‌مساڵ له‌سه‌ریه‌ك پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌كه‌م كرد، كاتێك له‌ ڕكه‌به‌رییه‌كانی شكاندنی كاشی توانی 12 كاشی بشكێنێت و پارێزگاری له‌ پاڵه‌وان بونی خۆی له‌و یارییه‌دا بكات.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئارام ئه‌حمه‌د یاریزانی كوردستان و شاری سلێمانی میدالیای زیوی برده‌وه‌، هه‌روه‌ها دڵشاد ئه‌حمه‌د، كه‌ وه‌رزشوانی شاری دهۆكه‌، له‌ یاریی كۆتاییدا دوچاری شكست بو.

هێمن مه‌هدی لەگەڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك یاریزانێك به‌شداریی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ جیهانییه‌كان ده‌كات هاوكات بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك راهێنه‌ر و ناوبژیوان هه‌یه‌.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP