ریاڵ مەدرید یەكەمین گرێبەست پێشەكشی پۆگبا دەكات

7/30/2019 3:22:00 PM 5177 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی رایگەیاندوە كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ ئەوەی یەكەمین گرێبەستی پێشكەشی یانەی مانچستەر یونایتد بكات، لە پێناو گواستنەوەی پۆڵ پۆگبای فەرەنسی.

زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێداگری كرد لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكەی، چونكە بە بڕوای زیدان هێشتا پێكهاتەی یانەكەی بە شێوەیەكی باش بۆ یارییەكانی وەرزی داهاتو ئامادە نیە و پێویستی بە گواستنەوەی یاریزانی دیكەیە.

رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە یانەی مانچستەریونایتد ئامادەكاری دەكات بۆ فرۆشتنی پۆگبا و دەیەوێت بە گواستنەوەی میلینكۆڤیچ ساڤیچ لە یانەی لازیۆوە جێگەی پۆگبا لە یانەكە پڕ بكاتەوە.

رۆژنامەی ماركای نزیك لە یانەی ریاڵ مەدریدیش ئاشكرایكردوە.. كە گواستنەوەی پۆگبا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بە ئاسانی ئەنجام نادرێت، پێدەچێت هاوشێوەی گرێبەستەكانی گاریس بەیڵ و لۆكا مۆدریچ لە كاتژمێرەكانی كۆتایی مێركاتۆدا، گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئەنجام بدەن و لە ئێستاشدا تەنها نۆ ڕۆژ ماوە بۆ داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە ئینگلتەرا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP