ریاڵ مەدرید بە گواستنەوەی پۆگبا كۆتایی بە مێركاتۆ ناهێنێت

7/28/2019 3:02:00 PM 13796 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردوە كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پلان بۆ ئەوە دادەنێت كە بە شێوەیەكی زۆر باش كۆتایی بە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بهێنێت و بە تەواوی یانەكەی بۆ وەرزی داهاتو ئامادە بكات.

دوای ئەنجامدانی گرێبەستی هازارد، یۆڤیچ ، رۆدریگۆ، میلیتاو و مێندی بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لە هەوڵی ئەوەدا بون كۆتایی بهێنن بە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، بەڵام بە هۆی شكستی یانەكە بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید جارێكی دیكە كەوتونەتەوە خۆیان لە پێناو گواستنەوەی چەند یاریزانێك بۆ ریزەكانی یانەكەو لە نزیكترین هەنگاویشدا كار بۆ گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا دەكەن.

بەهۆی پێكانی ئەسینسیۆوە بەرپرسانی یانەكە جگە لە گواستنەوەی پۆگبا، هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێكی دیكە دەدەن لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی پێشەوەی یانەكە.

ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كەدوای ئەو شكستەی ریاڵ مەدرید، زیدان بەرپرسانی یانەكەی ئاگاداركردۆتەوە كە بە تەنها گواستنەوی پۆگبا كێشەكانی یانەكە چارەسەر ناكات، پێویستە ئیریكسنی یاریزانی یانەی تۆتنهام بگوازنەوە، لەگەڵ یاریزانێكی هێرشبەر بۆ یانەكە.

بەڵام وەك رۆژنامەكە باسی لێوە دەكات یانەی ریاڵ مەدرید پەلە ناكات لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دانیماركیەو دەیانەوێت چاودێری یاریی داهاتوی یانەكە بكەن لە جامی ئۆدی دۆستانە، بۆ ئەوەی بە تەواوی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی ئەو یاریزانە بكەن.  


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #زێدان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP