گریزمان.. تا ئێستا لەگەڵ مێسی قسەم نەكردوە

7/27/2019 11:27:00 AM 1699 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەنتۆنیۆ گریزمانی یاریزانی نوێی یانەی بەرشەلۆنە جەخت لەوە دەكاتەوە كە بە ئاسانی لەگەڵ لیۆنێل مێسی دەگونجێت بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندی یاریكردنیان لە یەكەوە نزیكەو ئەمەش كێشەیەكی بۆ دروست ناكات و دەتوانێت بە ئاسانی خۆی لەگەڵ ئەو یاریزانە بگونجێنێت.

گریزمان لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی لە وەڵامی پرسیاری یاریكردن لەگەڵ مێسی؟ وتی.. "بە رای من ئەوە كارێكی ئاسان دەبێت، لەبەر ئەوەی هەردوكمان یاریكردنیمان لە بەشی فراونی یاریگا پێ خۆشە، وە گۆڵ دروست دەكەین، گۆڵ تۆمار دەكەین، لەگەڵ ئەوەش خۆشی بە تۆپی پێ دەبەخشین".

لە بارەی پەیوەندی لەگەڵ مێسی و سوارێز، گریزمان وتی.. "سوارێز زۆر نزیكە لێم لەبەر ئەوەی ئۆرۆگواییە، ئەوانەی لە نزیكەوە من دەناسن، باش دەزانن كە پەیوەندیم لەگەڵ یاریزانە ئۆرۆگواییەكان چۆنە، چەند رۆژێك لەمەوبەریش ئاماژەم پێدا". 

لە كۆتایدا گریزمان وتی.. " تا ئێستا قسەم لەگەڵ مێسی نەكردوە، چاوەڕێی گەرانەوەی ئەو یاریزانەم بۆ بەرشەلۆنە، من زۆر دڵخۆش دەبم بە یاریكردن لەگەلیدا، هیوادارم هۆكارێكای باش بم بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت".

گریزمان لە هاوینی ئەمساڵ بە بەهای 120 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانییەوە روی لە یانەی بەرشەلۆنە كرد.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP