سانێ نزیكە لە جێهێشتنی مانچستەرسیتی

7/25/2019 3:53:00 PM 2652 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لە بارەی داهاتوی لۆرێ سانێ و ئەڵمانی یاریزانی یانەكەوە ئاشكرایكردوە كە چارەنوسی ئەو یاریزانە لەدەست ئەودا نەماوەو ناتوانێت زۆری لە بكات لە پێناو مانەوەی و بەرپرسانی یانەكە بڕیاری كۆتایی دەدەن لە باریەوە.

سانێ لە ساڵی 2016 لە یانەی شالكەی ئەڵمانیەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزییەوە كرد، ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵە لە ئێستادا بۆتە ئامانجی یانەی بایرن میونشن و گواردیۆلاش هەوڵی مانەوەی ئەو یاریزانەی داوەو سەركەوتو نەبوە لە رازی كردنی بە مانەوەی لە ئینگلتەرا.

دوای گۆڵەكەی سانێ بەرامبەر هۆنگ كۆنگ لە ئێوارەی چوارشەمە، گواردیۆلا وتی.. من خۆشەویستیەكی زۆرم بۆ ئەو یاریزانە هەیە، توانی سێ دەرفەتی گۆڵ تۆماركردن برەخسێنێت، بەراستی من دەمەوێت لەگەڵمان بەردەوام بێت، وە دوجار داوای مانەوەم لێكردوە.

لە كۆتایدا گواردیۆلا وتی.. مانەوەی سانێ نە بەدەست منە، نە بەدەست یاریزانەكەیە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر یانەكەمان جێبهێڵێت من زۆر دڵگران دەبم بە رۆیشتنی، ئەو هاوكاری زۆری كردوین و دەمەوێت لەگەڵمان بەردەوام بێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP