گریزمان لێدوانی نوێ لە بارەی یانەكەیەوە دەدات

7/22/2019 3:27:00 PM 4886 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەنتۆنیۆ گریزمانی فەرەنسی و یاریزانی نوێی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ژاپۆنەوە لێدوانێكی داو وتی.. تا ئێستا لیۆنێل مێسی نامەی بۆ نەناردوم و پێشوازی لێنەكردوم بۆ یانەكە، بەڵام لویس سوارێزی ئۆرۆگوای نامەی بۆ ناردوم پێشوازی لێكردوم بۆ ئەوەی روم لە یانەی بەرشەلۆنە كردوە.

لە بارەی گەرانەی نێیمار بۆ یانەی بەرشلۆنە گریزمان وتی.. من هیچ شتێك لەو بارەیەوە نازانم، بەڵام گومان لەوەدا نیە، كە نێیمار یاریزانێكی بە توانایە، بەڵام بەهۆی ئەو پێكانەی لە ناوەراستی وەرزی رابردو دوچاری بو مایەكی زۆر لە بینینی تواناكانی ئەو یاریزانە لە یاریگادا بێ بەش بوین.

لە بارەی یاریكردن لە پاڵ مێسی و سوارێزەوە گریزمان وتی.. بۆ من قورسە هێندە لە چاوەڕوانیدا بم بۆ دەست پێكردنی یارییەكانی وەرزی نوێ، بەڵام هیوادارم بتوانم ئاستێكی باش پێشكەش بكەم و یاریمەتی یانەكەم بدەم  بە تۆماركردنی زۆرترین گۆڵ.

لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ سیمیۆنی راهێنەر، گریزمان وتی.. پەیوەندیم زۆر باشە لەگەڵ سیمیۆنی و تا ئێستاش لای من ئەو باشترین راهێنەرە، ئێمە لەگەڵ ئەو راهێنەرە پەیوەندی خێزانی بەهێزمان هەیە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP