یاریزانێكی پێشوی یۆڤانتۆس.. وەرزی رابردو یانەكە هاوشێوەی زیدان بو

7/22/2019 2:28:00 PM 13058 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانێكی پێشوی یانەی یۆڤانتۆس باس لە دۆخی وەرزی رابردوی یانەی یۆڤانتۆس دەكات و دەلیت.. بەهۆی رۆناڵدۆوە یانەكە هاوشێوەی زیندانێكی لێهاتبو.

پترۆنیلا ئەكرۆسی سویدی و یاریزانی پێشوی یانەی یۆڤانتۆس بۆ تیمی كچان، ئاشكرایكرد كە وەرزی رابردو لە یانەی یۆڤانتۆس بە دۆخێكی خراپ و سەختدا تێپەڕین، بەهۆی كێشەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كاسیرن میاۆرگای نمایشكاری جل و بەرگی ئەمریكی.

ئەم یاریزانە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئێكسپرێسینی سویدی وتی.. باردۆخمان لە وەرزی رابردو لەگەڵ كارگێری یۆڤانتۆس لە دۆخێكی باشدا نەبو، لێمان قەدەغە كرابو كە نابێت هیچ شتێك لەسەر رۆناڵدۆ بڵێین و لە بارەی كێشەكەیەوە بدوێین، بۆمان نەبو قسە لەسەر هیچ شتێك بكەین.

ئەو خانمە وتیشی.. بە مانەوەم لەو دۆخەدا هەستم بە مردن دەكرد، وامدەزانی بۆچونی من هیچ گرنگ نیە، بۆیە وامزانی لە زیندانێكدام و ناتوانم هیچ شتێك ئەنجام بدەم.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP