ڤان دایك.. كاتی گۆڕانكاری هاتوە

7/22/2019 9:32:00 AM 1785 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

فێرجیل ڤان دایكی یاریزانی یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی لە بارەی وەرزی داهاتوی پاڵەوانێتیە ئەوروپییەكان و خەڵاتی تۆپی زێڕینەوە دەدوێت.

ڤان دایك لە لێدوانێكیدا وتی.. وەرزی داهاتو كار بۆ ئەوە دەكەین كە بتوانین سەرجەم نازناوەكان بەدەست بهێنین و بۆ بردنی سەرجەم نازناوەكانیش ئامادەین و بە شێوەیەكی زۆر باش خۆمان بۆ وەرزی داهاتو ئامادە كردوە.

لە درێژەی قسەكانیدا ئەو یاریزانە هۆڵەندیە باسی لە خەڵاتی تۆپی زێڕین كردو گوتی..  تا ئێستادا واباو بوە كە تۆپی زێڕین زیاتر بۆ یاریزانی هێرشبەر بێت، بەڵام پێویستە ئەمە گۆڕانكاری بەسەردا بێت و ئەو یاسایە  بگۆڕدرێت و تۆپی زێرین بدرێتە بەرگریكارانیش، پێدەچێت ئەمساڵ ئەو یاساییە بشكێت.

ڤان دایك لە وەرزی رابردو لەگەڵ یانەی لێڤەرپوڵ سەركەوتو بون لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و ئەمەش چانسی ئەو یاریزانەی زیاتر كردوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕین و یەكێكە لە پاڵێوراوەكان بۆ بردنی ئەو نازناوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP