ڤیدیۆ.. ساری لە یەكەمین یاریدا شكستی هێنا

7/21/2019 5:11:00 PM 2174 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە پاڵەوانێتی دۆستانەی یانە پاڵەوانەكان یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە راهێنەرایەتی راهێنەری نوێ بەرامبەر یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی وەستایەوە.

 

لە نیوەی یەكمی یارییەكەدا یانەی تۆنتهام بە گۆڵێكی بێ وەڵام پێش كەوت، تاكە گۆڵەكەش یاریزانی ئەرجەنتینی (ئیریك لامێلا) لە خولەكی (31) ی یارییەكەدا تۆماریكرد.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردو یانە بە شێوەیەكی كراوە یاریان كردو لە خولەكی (56)ی یارییەكەدا گۆنزالۆ هیگوان گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی یۆڤانتۆس تۆمار كردەوە، دوای چوار خولەك لەم گۆڵە كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشێوازێكی هونەری زۆر جوان گۆڵی دوەمی و پێشكەوتنی بۆ یانەی یۆڤانتۆس تۆمار كرد، بەڵام لە خولەكی (65) لۆكاس مۆڕا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی تۆتنهام تۆماركردەوە، لە دوا خولەكی یارییەكەش بە سود وەرگرتن لە هاتنە دەرەوەی چێزنی گۆڵپارێز، هاری كەین گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی تۆتنهام تۆماركرد.

 

سەرئەنجام یارییەكە لە بەرژەوەندی یانەی تۆتنهام كۆتاییهات و بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ سەركەوتنی بەسەر یانەی یۆڤانتۆس تۆماركرد.

 


نیشانەکردن :

#تۆتنهام #یۆڤانتۆس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP