ئیبراهیمۆڤیچ.. من بە ڤیلا بەراورد مەكەن

7/21/2019 4:12:00 PM 3358 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەسێرەی سویدی و یاریزانی لۆس ئەنجلس گالاكسی ئەمریكی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە لێدوانێكی یاریزانانی خول تۆپی پێی ئەمریكی توڕە دەكات.

دوای ئەوەی ئیبرا لە یارییەكی دوێنیاندا بەرامبەر یانەی ئۆرلاندۆ سیتی هاتریكی تۆمار كردوە و لە تیمی بەرامبەریش كارلۆس ڤیلا دو گۆڵی تۆماركرد، دوای یارییەكە رۆژنامەنوسێك پرسیاری ئاراستەی ئیبراهیمۆڤیچ كردو دوای بۆچونی ئەو یاریزانەی كرد سەبارەت بە بەراورد كردنی بە كارلۆس ڤیلا.

ئیبرا لە وەڵامی رۆژنامەنوساندا وتی.. من بە كارلۆس ڤیلا بەراورد مەكەن، ئەو لە ئێستا تەمەنی تەنها 29 ساڵە لە خولی یانەكانی ئەمریكادا یاریی دەكات، من لە تەمەنی ئەودا لە یاریگاكانی ئەوروپادا یاریم دەكرد و ئەستێرەیەكی بە توانای ئەوروپا بوم.

لە كۆتایدا ئەو یاریزانە وتی.. من بە تەنها لە ڤیلا باشتر نیم، من لە تەواوی یاریزانانی خولی یانەكانی ئەمریكا باشترم.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP