یۆڤانتۆس دەسبەرداری هێرشبەرێكی دەبێت

7/21/2019 2:38:00 PM 4628 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا باس لەوە دەكەن كە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕەزامەندی نیشان داوە بۆ فرۆشتنی هێرشبەرێكی یانەكەی لە مێركاتۆی هاوینەدا.

تۆڕی میدیا سێتی ئیتاڵی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە.. كە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس ئامادەن بۆ دەست بەرداربونیان لە هێرشبەری لاوی یانەكەیان مۆیس كین، بەڵام مەرجێكیان داناوە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە.

لەگەڵ ئەوەی یانەی یۆڤانتۆس تا ئێستا هیچ گرێبەستێكی بەدەست نەگەیشتوە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بە 40 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردوە.

میدیا سێت ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە یانەكانی ئارسناڵ و ئیڤەرتۆن لە ئینگلتەراو بڕوسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و ئیشبیلیەی فەرەنسی گرنگی بە تواناكانی ئەو یاریزانە لاوە ئیتاڵیە دەدەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP