مباپێ بیر لە جێهێشتنی پاریس سانجێرمان دەكاتەوە

7/20/2019 5:52:00 PM 6237 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەكانی ئیسپانیا لە هەواڵەكانی ئەمرۆیاندا ئاشكرایان كردوە كە كیلیان مباپێ دوای بێهیوا بونی لە یانەی ریاڵ مەدرید كار بۆ ئەوە دەكات رو لە خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی بكات بۆ یاریكردن.

رۆژنامەی (ئێل بایس)ی ئیسپانی ئاشكرایكردوە.. كە گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ كیلیان مباپێی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردوە.. كە خێزانەكەی مباپێ لەگەڵ بیرۆكەی گواستنەوەی ئەو یاریزانەن بۆ ژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا و پێیان وایە لە بەرژەوەندی مباپێیە ئەگەر ئەو كارە ئەنجام بدات و پێویست بەوە ناكات تا هاوینی 2020 چاوەڕێ بكات بۆ ئەوەی ریزەكانی یانەكەی جێهێڵێت.

ئەو رۆژنامەیە باسی لەوەشكردوە كە مباپێ چاوەڕێی چارەنوسی نێیمار دەكات لەگەڵ پاریس، گەر بێت و ئەو یاریزانە ریزەكانی یانە فەرەنسییەكە جێبهێڵێت ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو یاریزانەش لە پاریس نامێنێتەوە.

یانەی پاریس سانجێرمانیش هەوڵەكانی خستۆتە گەڕ لە پێناو نوێكردنەوەی بۆندەكەی مباپێ و ئامادەیە ساڵانە 50 ملیۆن یۆرۆی بداتێ وەك موچە بەو مەرجەی گرێبەستەكەی تا هاوینی 2025 نوێبكاتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP