شوێنی رۆناڵدۆ لە پێكهاتەی داهاتوی یۆڤانتۆس دیاریكرا

7/20/2019 4:55:00 PM 6795 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی یانەی یۆڤانتۆس بە بەشداری چەند یاریزانێكی گەشتی هاوینەی خۆی ئەنجامدا، پێش ئەنجامدانی یارییە دۆستانەكانی یانەكە، ماریسیۆ ساری راهێنەری نوێی یانەی یۆڤانتۆس یەكەمین لێدوانیدا سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی یانەكەی بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو.

 ماوریسۆ ساری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی..  ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەى یۆڤانتۆسێكی نمونەی دروستبکەین، لەگەڵ ئەوەشدا سەرەتا هەوڵ دەدەم رۆناڵدۆ لە باڵی چەپی یاریگا یاریی پێبکەم، دڵنیاشم لە هەموو شوێنێک دەتوانێت یاریی بکات، رۆناڵدۆ شارەزاییەكی زۆری هەیە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر نازناوە و هەر ئەركێكی پێبسپێردرێت بە سەركەوتوی جێبەجێیدەكات.

راهێنەرەكەی یۆڤانتۆس وتیشی.. من هەمان قسەی رابردوم دەکەمەوە، لە دو بەشی سەرەتاى یاریگا واتە 70 مەتری یاریگا یاریزانەکان پابەند دەبن بە پلانەکانی منەوە، لە بەشی کۆتایی و 30 مەتری یاریگای و گۆڵی یانەی بەرامبەر، خۆیان لێی بەرپرسیارن و ئازادی تەواویان پێدەدەم.

ساری باسی دی لێختی كردو وتی.. تا ئێستا ئەو یاریزانە راهێنانی لەگەڵ نەکردوین، بەڵام بەشداری یارییە دۆستانەکان دەکات و دڵنیام لەوەی بە زوی خۆی لەگەڵ یاریزانەكانماندا دەگونجێنێت، سەبارەت بە پۆگاباش وتی.. ئەو ئەستێرە فەرەنسیە یاریزانێکی بەتوانایەو هیوادارم رۆژێک لە رۆژان بتوانم راهێنەرایەتی بکەم، بەڵام من بەرێوبەری وەرزشی یۆڤانتۆس نیم تا بڵێم بەرەو یۆڤانتۆس ئەیگوزامەوە یاخود نا، بەهەرحاڵ ئەو ئێستا یاریزانی مانچستەریونایتدە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP