ڤیدیۆ.. ئیبراهیمۆڤیچ تەواوی هاندەرانی یاریگا شۆك دەكات

7/20/2019 12:21:00 PM 14561 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی لە خولی یانەكانی ئەمریكا لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەی بەردەوامە و لە دواین یاریی یانەكەیدا بە هاتریكێكی نایاب تەواوی هاندەرانی نێو یاریگا شۆك دەكات.

لە یاریی لوتكەی خولی یانەكانی ئەمریكا یانەی لۆس ئەنجلس گالاكسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئۆرلاندۆ سیتی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دو گۆڵ بردەوە.

لە خولەكی سێی یارییەكەدا كارلۆس ڤیلا بە لێدانی سزا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەكەی تۆمار كرد، بەڵام زۆر بە خێرای ئیبرا وەڵامی دایەوەو دوای تەنها پێنج خولەك گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماركردەوە، نیوەی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەو لە خولەكی (56) ئیبرا گۆڵی دوەمی خۆی یانەكەی تۆماركرد، هەمان یاریزان لە خولەكی (70) گۆڵی سێیەمی خۆی یانەكەی تۆماركرد، هەرچەندە كارلۆس ڤیلا لە خولەكی (90) گۆڵێكی دیكەی تۆماركرد، بەڵام سودی بە یانەكەی نەگەیاند و سەرئەنجام بە هاتریكی ئیبرا یانەی لۆس ئەنجلس گالاكسی سەركەوتنێكی بە نرخی تۆماركرد.

ئیبراهیمۆڤیچ بە 37 ساڵ و 289 رۆژ، بوه‌ سێیه‌م گه‌وره‌ترین یاریزان هاتریك له‌ خولی ئه‌مریكیدا تۆماربكات، دوای دیدێ درۆگبای له‌ ته‌مه‌نی 38 ساڵ و 134 رۆژ و فرانك لامپارد له‌ ته‌مه‌نی 38 ساڵ و 40 رۆژیدا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP